گڵکۆ لە سلێمانی

گڵکۆی جەمال لە زێدی خۆی واتە لە شاری سلێمانی باشووری کوردستانە. جەمال نەبەز وەسێتنامەیەکی فەرمی تەسدیق کراوی لای دادگای شارلۆتەنبۆرگ بۆهاوژینەکەی بە جێهێشتووە کە تێیدا سەرۆکی ئێستای وەقفی جەمال نەبەز خاتوو د.هانەلۆرە کوێشلەری وەک میراتگری خۆی دەستنیشان کردووە. جگە لەوەش هەریەکەیان بریکارنامەی داوە بەوی تر بۆ پاش مردن. جگە لەمە جەمال نەبەز چ ڕاسپاردەیەکی تری بە جێ نەهێشتووە کە دوای کۆچی ئەنجام بدرێ و دەبێت لە کوێ بنێژرێت

تابووتەکەی بە پێچراوەیی بە پێی بڕیار و بە یاوەری د. هانەلۆرە کوێشلەر لە ٢١/١٢/٢٠١٨، برایەوە بۆ باشووری کوردستان، بە فرۆکە ڕاستەخۆ لە
 بەرلینەوە بۆ هەلێر. لەوێ خوشکەکەی بەرێز نیعمەت تۆفیق مەحمود تەرمەکەی لە رێکەوتی ٢٢.١٢.٢٠١٨دا وەرگرتوو بە شێوەیەکی شایستە لە شوێنی دیاری گۆڕستانی زێدەکەی خۆی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا. لە فرۆکەخانەی هەولێر، تەرمەکەی بە ئامادەبوونی کەسوکاری و چەندای کەسایەتی و دۆستان و لایەنگران و هەروەها نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا