تابلۆی 

یادەوەری لە بەرلین

لەسەر پارکی گۆڕستانی نیوکۆلن/ بوکۆڤێردام ١٤٨، ١٢٣٤٩ بێرلین واتە

Neukölln , Buckower Damm 148, 12349 Berlin

بە پێی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گۆرستان و پەسەند کردنی لەلایەن دەوڵەتی بێرلینەوە، تابلۆیەکی یادەوری بۆ جەمال نەبەز لە دروستکردندایە. پێشمەرجەکەی بریتی بوو لە کۆتایی هێنان بە بەخاکسپاردنی زیاتر لە شوێنی ئارامگەی ئەندامانی بنەماڵە کە لە ساڵی ١٩٥٨وە لەوێ بوونی هەیە، کە سەرکەوتوو بوو. بنەمای تابلۆی یادەوەرییەکەی جەمال نەبەز لە ناوەڕاستی شوێنەکەدایە. تابلۆکە سەرەتای مانگی دیسەمبەر جێگیر کرا.

لە وتووێژ لەگەڵ بەڕیوەبەرایەتی گۆڕستان دا بەو ئەنجامە گەیشتین کە دەکرێت بە تابلۆی یادەوەرییەکەوە لە ناوەڕاست، سێ شوێنیە دیاریکراوەکە تا ڕادەیەک گۆڕانی تێدا بکرێت. ‌هیواخوازین کە بکڕێت لەوێدا شوێنکی دانیشتنیش وەک پارکبانک چێ بکرێت.


2_reihe_3
2_reihe_3
2_reihe_1
2_reihe_1

.

نەخشەرێگەی گەیشتن بە شوێنی تابلۆی یادەوەرییەکە  لە پارکی گۆرستانی نۆیکۆلنی شاری بێرلین



 

ئاوڕدانەوەیەک لە دیداری یادەوەری لە رۆژی ٤ی دیسەمبەری ٢٠٢١

دیسەمبەری هەموو ساڵێک بۆ دەزگەی جەمال نەبەز کاتێکی گرینگە، لەبەر ئەوەی رۆژی لە دایک بوونی و کۆچی دوایی ئەو تەنیا چەن رۆژێک مەودایان هەیە.

ئەمساڵ لە نێوان هەر دووک رۆژەکەدا، واتە ٤ی دیسەمبەر، دەزگەکەمان هەوڵی دا کە تابلۆیەکی یادەوەری بۆ جەمال نەبەز ئامادە کرد.

شانسمان هەبوو کە ئە رۆژە باران نەباری ئەگەرچی سارد بوو. ئەو چایەی هێنابوومان یارمەتیدەر بوو. پاشان هەندێ لە دۆستان گەلێک بیرەوەری دڵگەرمانەیان لە جەماڵ نەبەز گێرایەوە.