کتێبخانە

شوێنێک هەیە بۆ کتێبخانەی داهاتووی دامەزراوەی جەمال نەبەز، ئەویش لە ئۆفیسی سەرەکیمان لە بەرلین-ویلمێرسدۆرفە. کتێب و گۆڤارەکان لەسەر ڕەفەکان ڕێکخراون

کەتەلۆگکردنی ئەم بەشە یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی دامەزراوەکە، کە بۆ تەکمیل کردنی ئەم پڕۆژەیە بەڕێوەبەرایەتی دەزگەکە بەدوای پسپۆڕی تردا دەگەڕێت لە چوارچێوەی گرێبەستێکی کاریدا. ئەگەر لە ڕووی تەکنیکی کاریەوە مسۆگەر بیت، ئەوا پێویستە  لە ڕێگەی گرێبەستی کارەوە کەسانێک وەک پراکتیکانت ئەرکەکە بە ئەستۆ بگرن

ئەم ماڵپەڕە زانیاری لەسەر دۆخی هەنووکەیی کتێبخانەکە دەدات کە بەردەوام لە تەکمیل کردندایە


تۆمارکردنی ڕاستەقینەی کتێب و گۆڤارەکان کە هەندێکیان وێنەی لاپەڕەکانی ناونیشانیان هەیە، سەرەتا لە شێوەی پڕۆگرامی ئێکسڵدا ئەنجام دەدرێت، کە پێشتر دانراون و ئێستا ناونیشان بە ناونیشان کاریان لەسەر دەکرێت

 

ئێستا کاری زیاتری پەیوەست بە کتێبخانە دەکرێت بە ئەنجام بگات

کارکردنی زیاتر لەسەر ئەم خشتانەی ئێکسڵ دەتوانرێت لە هەر کاتێکدا لەگەڵ کارمەند و یارمەتیدەری گونجاو بە ئەنجام بگات

کتێبخانەکە بڵاوکراوە جیاوازاەکان بە زمانی جۆراوجۆرەوە لەخۆدەگرێت. هەروەها پێویستە کارمەندان شارەزای زیاتر لە یەکێک لەم زمانانەی خوارەوە بن. واتە : ئەڵمانی، کوردی، ئینگلیزی، فەرەنسی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ڕووسی. هەروەها پێویستە شارەزای کۆمپیوتەر بن و هۆگری کتێب بن. مامەڵەکردنی ورد لەگەڵ کتێب و چاپکراوەکانی تر بۆ ئەم کارە زۆر پێویستە


لە کتێبخانەکەدا دوو شوێنی کاری کۆمپیوتەر هەیە و ڕێنمایی پێویست لەبەردەستە. ئارەزومەندان دەتوانن هەفتانە لانیکەم ٣ کاتژمێری تەواو کار بکەن

 

پێوەندی گرتن و فۆرمولاری کۆنتاکت یان ئیمەیل

پێوەندی گرتن بە هاسانترین شێوە دەکرێت لەرێگەی فۆرمولاری کۆنتاکتەوە لەم لاپەرە یان بە ئیمەیل بە ئەنجام بگات. پاشان ئێمە دەتوانین ئێوە بۆ یەکترناسین و گوفتوگۆ بانگهێشت بکەین

کارەکانی تایبەت بە کتێبخانە راستەوخۆ لە شوێنی کتێبخانەکە دەبێت کە ڕێگەی هاتوچۆی ناوشاری گونجاوەو لەم ئادرەسەی خوارەوەدایە

Spichernstr.15, Berlin-Willmerdorf 10777