رۆژی دەرگای واڵا - ١٩ی ئاگوستی ٢٠٢٣

 

وەک هەموو دامەزراوەکانی دی بۆ سوودی گشتی، ساڵانە جارێک ڕۆژی دەرگای کراوە پێشکەش دەکەین، و خۆشحاڵ بووین کە 

ئەمساڵ جارێکی تر پێشوازیمان لە ژمارەیەک سەردانکەر و میوانی زۆربەڕێز کرد

ئەوانەی لە کۆتاییدا لەوێ بوون و کێشەیەکیان نەبوو کە رەسمەکانیان نیشان بدرێن (پاراستنی داتا!) لە خوارەوە دەبینرێن. لەم خاڵەدا دەمانەوێت ئاماژە بە سەمیرەخان بکەین کە کەسی بەرپرسی پەیوەندییەکانمانە بۆ هەموو گروپ و کۆمەڵە کوردییەکانی شاری بەرلین (بڕوانە دەربارەی ئێمە). لێرە لە وێنەکاندا سامێرە عەبدوڵڵا لە بەردەرگای کتێبخانەکەمان وەستاوە

دەروازەی ئاسنی درووستکراوی تێراسەکە کە لە لەرەسمەکاندا هاتووە (بەقەد ئەو کاری دەستییە جوانەی کە لە کتێبی "ئاسنی درووستکراو لە کوردستانەوە" نیشان دراوە) خۆشبەختانە لە کاتی خۆیدا واتە بۆ رۆژی دەرگای واڵای ٢٠٢٣، بەهۆی دەستی لێهاتوو و ئەزموون و شارەزایی زۆرەوە تەواو بوو

 زۆر سوپاس

  • photo_2023-08-21_10-16-41
  • photo_2023-08-21_12-46-45
  • photo_2023-08-21_12-31-18
  • photo_2023-08-21_10-16-37


جارێکی دی و سەرلەنوێ لە رێکەوتی ١٧ ئاگۆستی ٢٠٢٤ دەتوانین لە رۆژی دەرگای واڵادا یەک ببینینەوە

سەردانمان بکەن Spichernstraße 15, 10777 Berlinبۆ زانیاری زیاتر لەسەر کارەکانمان 

بەڵام ئێمە تەنها شوێنی سنووردارمان هەیە لە شوێنی دامەزراوەکە.  داواکارین پێشوەختەلە رێگەی 
بەکارهێنانی فۆڕمی پەیوەندیکردنمان  پەیوەندیمان پێوە بکەن

زانیارییە پێشوەختەکانتان یارمەتیدەرمان دەبن بۆ ڕێکخستنی ڕۆژەکە بە شێوەیەکی جێگەی ڕەزامەندی بۆ هەموو خوازیارانی بەشداری کردن
 



فلایەری زانیاریمان سەبارەت بە "بانگهێشتنامەی یەکترناسین " لە بۆکسێکی بچووکدا ئامادەیە بۆ دابەزاندن
جۆرە دیجیتاڵییەکەی لەم گەلەرییەی خوارەوەیە - بە هەردوو شێوەزاری کوردی(سۆرانی-کورمانجی)، ئەڵمانی و ئینگلیزی.  لێرەدا بە پی دی ئيف
چەند میوانێک هاتبوون، بەڵام کەمتر بوون لەوەی کە ئێمە چاوەرێمان دەکرد. لەوانەیە هۆکاری ئەمەش پەتای کۆرۆنا و وەرزی پشووی هاوێنەوە بووبێت. هێشتا بڕیار نەدراوە کە ئایا دەکرێت کۆبوونەوەی کراوەی داهاتوومان لە ساڵی ٢٠٢٣ بە شێوەیەکی جیاواز بەڕێوە بچێت یان نا.

میوانەکانی ئەمساڵ
بەشداربووانی ساڵی ٢٠٢٢ لەم بەڕیزانە پێکهاتبوون: ڕێزان عەبدوڵڵاهی، پەیمان عەبدوڵڵا، بەکر عەلی، د. عیرفان مستەفا، هەڵۆ بەرزنجەیی، پڕۆفیسۆر کەنعان ئەنگین، د. یەشار کەرگیز، ئاراس مەعروف، یوتا نویندۆرف، داگمار نیومان و عوسمان تۆفیق.

دینامیکییەتی تایبەتی بۆنەکە
دووهەمین بۆنەی رۆژی دەوروازەی واڵا ڕوونی کردەوە کە ئەم جۆرە ڕووداوانە دینامیکییەتی تایبەت بە خۆیان هەیە و دەتوانن زۆر جیاواز بەڕێوە بچن.
نوێنەرانی دامەزراوەکە، د. هانەلۆرە کویشلەر، یان گۆساو و سالار پاشایی و ئەو میوانانەی کە ناویان هاتووە بە دڵنیاییەوە ئەمساڵ دەرفەتی زیاتریان بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ یەکتردا هەبوو. گفتوگۆکان سەرەتا بەشێوەیکی ئاسایی بە گروپی بچووک دەستی پێکرد وپاشان دوو گرووپی گفتوگۆی گەورە دروست بوو، هەر یەکەیان گفتوگۆی چەن بابەتێکی جیاوازیان دەکرد.
لەوانەیە ئەمەش بەهۆی ئەوە بووبێت کە چەند بەشداربووێکمان هەبوو کە دڵخۆش بوون بە بەشداری چالاکانە خۆیان و هێنانە ئارای بابەتەکانیان. بەڵام خۆوێناکردنی دەزگاکە و ئاراستە بەرفراوانەکانیشی ڕێگەیان بۆ ئاڵوگۆڕێکی کراوەی لەم چەشنە خۆش کرد.

هاندانی ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە گروپی گەورەدا
لە هەردوو گەڕی گەورەی گفتوگۆکەدا بابەتگەلێکی زۆر گفتووگۆیان لەسەر کرا. بابەتی سەرەکی و گرنگیش دۆخی کۆچبەرانی کورد بوو لە ئەڵمانیا و شوێنەکانی تر.
تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە سەرکەوتنی  خوێندنی و پەروەردەی منداڵانی کۆچبەری کوردەوە هەیە، باس لەو کرا کەسەرەڕای بوونی ژینگەیەکی خێزانی تەندروست و پاریزەری منداڵەکان ئەم سەرکەوتنانە شتێکی دەگمەن نین.

یەکێک لە بەشداربووان کە توێژینەوەی لەسەر "کۆچکردنی کورد بۆ ئەڵمانیا" بە گرنگ دەزانی، تیشکی خستە سەر قۆناغی دوای جەنگی جیهانی یەکەم، واتە لە ساڵی ١٩٢٠بەدواوە، ئەمەش لەلایەن بەشداربووەکانی دیکەوە گفتوگۆی لەباروە کرا. هاوڕێیەکی دێرینی جەمال نەبەز و براکەی کە چەندین ساڵە لە ئەڵمانیا دەژین، پێیانخۆش بوو کە بەشێک لە کاتی خۆیان بۆ بایەخدان بە ژیان و کارەکانی نەبەز تەرخان بکەن.

هەروەها بەشداربووێکمان هەبوو کە لە زێدی خۆی لە ژینگەی ئەکادیمییەکەی خۆی دوور کەتبووەوە و حەزی دەکرد لە فەزایەکی ئازاددا دەست بە لێکۆڵینەوەکانی خۆی بکاتەوە. ئەو پرسیارێکی سەرەکیی لابارەی ئەوەوە وروژاند کە ئایا چ دەرفەتێک لە ئەڵمانیا و شوێنەکانی دیکە بۆ توێژەرانی نیشتەجێی تاراوگە هەیە؟

دامەزراوەی هومبۆڵت لەوبارەیەوە ناوێک بوو، کە  دەستبەجێ هاتە نێو باسەوە و دواتر لەلایەن چەند بەشداربووێکەوە بە گرینگەوە باسکرا. دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاماژەی بەوەدا کە دامەزراوەی جەمال نەبەز بۆ بەدەستهێنانی یارمەتی توێژینەوە دەتوانێت یارمەتی توێژەرانی بەتوانا لە تاراوگەدا بدات. بەپێی بەندی ٤ی برگەی §2ی پێرەوی ناوخۆی دەزگاکە، دەزگاکە مافی ئەوەئ هەیە و بەوەشەوە پابەندە پشتیوانی لە هەندێک لێکۆڵینەوەی کوردی یان پەیوەندیدار بە کوردستانەوە بکات. بەڵام تەنها لە حاڵەتێکدا دەتوانێت ئەم کارە بکات کە لە ڕووی دارایی سپۆنسەری بە هێز بۆ ئەم کارە هەبێت.
پێویستی خێرا بۆ لێکۆڵینەوە
چۆنێتی کەمکردنەوەی ئەو کەموکوڕییانەی کە لەو توێژینەوانەدا هەیە - کە تایبەتن بە مێژووی کورد و کوردستان بە مانا فراوانەکەی یان تایبەتن بە ئەڵمانیا، وەک سەرکەوتنی پەروەردەیی منداڵانی کۆچبەری کورد - وەک بابەتێکی لەمێژینە باسی لێوەکرا. یەکێک لە ئیمکانەکان بریتیە لە کۆکردنەوەی پارە و پێشکەشکردنی یارمەتیدانی توێژینەوە، بۆ نموونە لە ڕێگەی دامەزراوەی جەمال نەبەزەوە.

گوڵێک بە یادی جەمال نەبەزی زیندوو

جەمال نەبەز خۆی لەو باڵاخانەی کە دامەزراوەکەی لێیە، ناسراوە. دەرهاوسێیەک نیوەڕۆیەکی درەنگ لەگەڵ هاوڕێیەکیدا هات، گوڵێکیان لەناو گوڵدانێکدا هێنا بۆ ئەوەی لە یادی جەمالدا بچێنرێت، زۆری نەخایاند لە نزیک حەوشەی تێراسەکە چاندرا.
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4



بانگهێشتنامە

وەک هەموو ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان، دامەزراوەی جەمال نەبەزیش ساڵی جارێک بانگهێشتتان دەکات بۆ ڕۆژی دەرگای واڵا کە هاوینی لە  ئەمساڵ ڕۆژی شەممە ١٦ی تەموزی ٢٠٢٢ دیاریکراوە. پێشنیار دەکەین کە ئەگەر دەتوانن لەم بۆنەدا بەشداری بکەن و پێشتر لە ڕیگەی بەکارهێنانی فۆڕمی پەیوەندی کردن لەسەر ماڵپەڕەکەمان ئاگادارمان بکەنەوە کە ئایا دەتەوێت پێش نیوەڕیان پاشنیوەڕۆ بەشداری بکەن.
بەپێی مەجال داواکارییەکەتان بۆ  بەشداری لە رۆژی دەرگای واڵا پشتڕاست دەکەینەوە. ئێمە لە Spichernstrasse شوێنێکی هەر زۆرمان لەبەردەستدا نییە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە - و لەبەر ئەوەی ڕەنگە هەندێک ڕێسا بۆ بۆنە گشتییەکان لەم قۆناغەی پاش کۆرۆنادا هێشتا کاری پێبکرێت - ئێمە گەشتێک ڕێکدەخەین کە لە حەوشەی پێش دەرگای چوونە ژوورەوە، لە ڕێگەی تێراسەکەوە دەست پێدەکات و لەبەردەم دەرچوونی دەگاکەی دیکە لە حەوشەکەدا کۆتایی دێت.  ئەگەر رێژەی خوازیارانی بەشداری زۆر بێت، بەنیازین بەرنامەکە بەرفراوانتر بکەینەوەو لە پشتڕاستکردنەوەکەدا ئاماژە بەم بابەتە دەکەین

بەرنامەی سەرەتایی 

  پێش نیوەڕۆ

کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی، گەیشتنی میوانان

١١:٠٠ ،  بەخێرهاتن لە لایەن خاتوو د. هانەلۆرە کویشلەر بە ئاوڕدانەوەیەک لە دۆخی گشتی

بۆردی یەکەم، کاتی سەرنج و پرسیاری میوانەکان

١١:٣٠ ، ئەوەی لە ڕووی شەفافییەوە پێشکەشی دەکەین. لەلایەن یان گۆساو، ئەندازیاری پیشەسازی، جێگری بەڕیوەبەر. کات بۆ پرسیار و پێشنیاری میوانەکان

١٢:٠٠ تا ١ ی پاشنیوەڕۆ، دۆخی پرۆژە درێژخایەنەکەمان، سالار پاشایی، بەڕێوەبەری ئۆفیس، گەشتێکی ڕێنمایی کراو لەگەڵ پێشکەشکردنی پرۆژێکتۆر، کتێبخانە/ئەرشیف، پڕۆژەی کتێب، پاشان کات بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ میوانەکان دوای هەر پیشکەش کردنێک

١:٠٠ تا ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ، پشوو

١:٣٠ تا ١٤:٠٠ خواردن/چای

پاش نیوەڕۆ

کاتژمێر ٢:٣٠ی کۆبوونەوەی پاش نیوەڕۆ

کاتژمێر ٣:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ بەخێرهاتن کردنی میوانان لە لایەن د. هانەلۆرە کویشلەر، سەرۆکی رێکخراوە، کاتی کۆمێنت و پرسیاری میوانەکان

کاتژمێر٣:٣٠ی پاش نیوەڕۆ، ئەوەی پێشکەشی دەکەین لە ڕووی شەفافییەوە،  لەلایەن یان گۆساو، ئەندازیاری پیشەسازی. جێگری بەڕیوەبەر، کاتی پرسیار و پێشنیاری میوانەکان.

کاتژمێر ٤ تا ٥ی پاش نیوەڕۆ، دۆخی پرۆژە درێژخایەنەکەمان، لە لایەن سالار پاشایی، بەڕێوەبەری ئۆفیس
گەشتێکی ڕێنمایی کراو لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پرۆژێکتۆرەوە، کتێبخانە/ئەرشیف، پڕۆژەی کتێب،

کاتژمێر٥ی پاش نیوەڕۆ بە یەکەوە کاتی ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ میوانەکان دوای هەر بەشێک کە پێشکەش دەکرێت

دەتوانن لە رێگەی کۆنتاکت فورمولاری ماڵپەڕەکە و ئەم رێگانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن
Tel.: 49 (0) 30 86 12 653; Fax: +49 (0)  30 86 15 706
E-Mail: jemal-nebez-stiftung (at) t-online.de
Webadresse: info (at) jemal-nebez-stiftung.org
https://jemal-nebez-stiftung.org

 

 


رۆژی دەرگای واڵا،  شەممە، ١٧ی مانگی جولای ٢٠٢١

 

کاتێک یەکەم دەستەی میوانان گەیشتن، هەموو ئەو نیگەرانیانەی کە پێش هاتنی رۆژی دەروازەی واڵا هەمان بوو، بە خێرایی رەوینەوە.

تابلۆ نوێکەمان کە دەرگای تێراسەکەوەی خاڵێکی سەرلەنوێ بەرجەستەی ئەو رۆژە بوو. دەرگای هاتنەژوورەکەی دیکە، کەڵکێکی ئەورتۆ لێ وەرنەگیرا، لە جیاتی ئەو، دەرگای تێراسەکە بوو بە شوێنی سەرەکی هاتووچۆو و وێنەگرتی دانیشتەکەو کۆتایی دیدارەکان. ژوورەکانمان جێگەی میوانی زۆری تێدا نابێتەوە. هەر بۆیە بە ژووری ئۆفیس و ژوورە گەورەکەی تەنیشتییەوە سێ شوێنی ئیش کردنمان بۆ هاوکاران و کارمەندانی دەزگاکە مسۆگەر کردووە. ئەوە کە ئێمە چۆن شوێن و ئۆفیسی دەزگاکەمان بە وردی بۆ کەڵک وەرگرتنی گونجاو ئۆرگانیزە کردووە، گەلێک جار بە باشی لەلایەن میوانانەوە هەڵسەنگێندراو ئێمە خۆشحاڵ بووین بەو بۆنەوە.

هەروەها بوونی هەوا و خۆرو جەوێکی خۆش زۆر یارمەتیدەرمان بوو کە فەزایەکی خۆشتر لەم رۆژەدا فەراهەم بێت. پاش خولی دیتنی ژوور و بەسەکانی دەزگاکە، میوانەکان بەردەم پەنجەرەکەی دەزگاکە لە حەوشەو تێراسەکەیان  بۆ دانیشتن و گفتوگۆیەکی گەرم هەڵبژارد. مێزو ورسییەکان بە خێرایی بۆ دانیشتنەکە فەراهەم کران.


لێرەدا چەن رەسمێک لەو ڕۆژە


گەلێک گفتوگۆی باش و جیاواز لە دانیشتی ئەم رۆژەدا هاتنە ئاراوە. ئێمە خۆشحاڵین سەبارەت بە پێوەندی و ئەو قەرارانەی پاش پشووی هاوێنە لەگەڵ دۆستان لەسەری رێککەوتووین. ئێمە سوپاسی هەموو بەشداربووان لەم رۆژەدا ئەکەین کە لە سەرکەوتنی بۆنەکەدا یارمەتیدەرمان بوون و بۆ رۆژی دەروازەی واڵا لە ساڵی داهاتوو دەتوانن پاڵپشت و پاڵنەرمان بن