سیمیناری ئۆنلاین 

ئەم سیمینارە زانستییە ئۆنلاینانە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٣ەوە بەڕێوەدەچن و زنجیرەکە بەردەوام 

دەبێت

سوپاسی یادۆ ڕەحمانی دەکەین بۆ پلاندانان و جێبەجێکردنی بە سەرکەوتووانە لە مانگی ئابی ٢٠٢٣وە، سوپاس بۆ سیروان ڕێناس بۆ پاڵپشتی و هەروەها هەموو ئەوانی دیکە کە چالاکانە بەشدارن لەم کارەدا




سوپاسی یادۆ ڕەحمانی دەکەین بۆ پلاندانان و جێبەجێکردنی بە سەرکەوتووانە لە مانگی ئابی ٢٠٢٣وە، سوپاس بۆ سیروان ڕێناس
بۆ پاڵپشتی و هەروەها هەموو ئەوانی دیکە کە چالاکانە بەشدارن لەم کارەدا





پێداچوونەوە بەو سیمینارانەی لە ساڵی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوون


خۆشحاڵییەکی گەورە بوو بۆ دامەزراوەی جەمال نەبەز کە د. عیرفان مستەفا ساڵی ڕابردوو ئەم سێ سیمینارەی خوارەوەی  بۆ ڕێزلێنان لە بیرۆکەکانی جەمال نەبەز بەڕیوە برد

  ئاوردانەوەیەک لە بیرۆکەکانی دکتۆر جەمال نەبەز

لەسەر ئاڵۆزی مانای کوردبوون

 رامانەکانی د.عرفان فەلسەفی-ئۆنتۆلۆجییە و سیمینارەکان بەم شێوەیە دابەش کراون

سیمیناری یەكەم: پرسی كوردبوون
سیمیناری دووەم:  زمان و كوردبوون
سیمیناری سێهەم: رەچەڵەک و كوردبوون
ن

سێ نووسینی چاپکراوی جەمال نەبەز لەسەر ئەم بابەتە  بڵاوکراوەتەوە، دوو نووسین بە زمانی  کوردی، یەکێکیان بە زمانی ئەڵمانی.
هەر سێ نووسینەکە دەتوانرێت بە شێوەی پی دی ئێف کە لێرە و ماڵپەڕی جەمال نەبەز داندراوە، دابەزێنرێت:
https://jemalnebez.org/digital





هەر سێ سیمینارەکە بە زمانی کوردی بەڕێوەچوو
لە خوارەوە ئەو ڤیدیۆیانە دەخەینە ڕوو بۆ گوێگرتن
لە کاتی بەدیهێنانیدا، گرووپی زانین لە رێگەی د. عرفان  مستەفاوە یارمەتیدەرێکی بەرچاویان بۆ مۆنتاژی ویدیۆکان  دا

سیمیناری سیهەم: ڕەچەڵەک و کورد بوون

رۆژی یەکشەممە ٢٠ نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ سێهەمین جەلەسەی پرۆژە سێمیناری دەزگەی جەمال نەبەز لەسەر پرسی کورد بوون لە روانگە نەبەزەوە بۆ دوکتورعرفان مستەفا بەشێوەیەکی ئۆنلاین بەڕێوە چوو. بابەتی ئەم جارە بریتی بوو لە شرۆڤە کردن و ئاوڕ دانەوە لە پرسی ڕەچەڵەک و کورد بوون. لێرەدا ویدیۆی مونتاژکراوی سێمینارەکە دەخرێتە بەرچاوی ئێوەی بەڕێز.






سیمیناری دووهەم: زمان و کورد بوون

رۆژی یەکشەممە ٢٦ ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ دووهەمین پرۆژە وێبیناری دەزگەی جەمال نەبەز لەسەر پرسی کورد بوون لە روانگە نەبەزەوە بۆ دوکتور عرفان مستەفا بەڕێوە چوو. بابەتی ئەم ڤارە بریتی بوو لە شرۆڤە کردن و ئاوڕ دانەوە لە پرسی زمان و کورد بوون.  لێرەدا ویدیۆی مونتاژکراوی لە دوو بەشدا دەخرێتە بەرچاوی ئێوەی بەڕێز

بەشی یەکەم



بەشی دووهەم

رۆژی ١٤ی ئۆگۆست یەكەم سیمینار بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوە چوو. ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە سیمیناری یەکەمە کە تۆمارکراوە. وا بڕیارە  کە مانگی یەک سیمینار پێشكەش بكرێت.
شایەنی باسە کە بەبێ پشتگیریی کارگێڕانی پەیجی زانین و پشتگیریی داهێنەرانە و تەکنیکی بەنرخیان لە کۆکردنەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ یەکەم سیمیناردا، ئێمە نەماندەتوانی لێرە فایلەکانی  پێشکەش بکەین بۆ بینین/دابەزاندن. بەم بۆنەوە سوپاسگوزاری لە هاوکاری و پشتگیری بە نرخیان دەکەین