دەربارەی ئێمە

دامەزرێنەری دەزگای "جەمال نەبەز" خاتوو د. هانەلۆرە کوێشلەر، هەموو پاشماوە و میراتی جەمال نەبەزی بۆ دەزگاکە دەست لێهەڵگرت. سامانەکەی جەمال نەبەز کە خراوەتە سەر وەقفەکە، ناوبراو بە ڕێگای خۆیی و بەهەمان بڕی هاوشێوە بۆ زیادکراوە. ئەمە دەزگایەکە هی کوردە و بۆ کوردە

 بڕیاری دیاریکردنی بەرپرسیارێتی/ تەسدیق کردن لەسەر کارنامەی کاروباری وەقف بە دێباچە/ پەیڕەو و دەستووری بنچینەییەوە، لە لایەن د. ھانەلۆرە کوێشلەر لە ٢٠/٣/٢٠٢٠ جێبەجێ بوو.  دێباچەو پێڕەوی ناوخۆی دەزگای جەماڵ نەبەز لەسەر ئەم ماڵپەڕە و لێرە دەتواندرێ ببیندرێت

ئامانجی دەزگای جەمال نەبەز پشتیوانی زانست و لێکۆڵینەوەگەل و فێرکاری پێشەیی و هەروەها هونەر و کولتووری کوردانە لە کوردستان و وڵاتانی تری جیهان دەربارەی بارودۆخی ئێستایان یاخود مێژوویانەوە

 

یاساتەوەر و بۆ سوودی گشتی
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئیمکاناتە بەرتەسکەی لەر بەردەست دەزگاکەدایە، ئەگەرچی دەتوانێت تێچووە ئەکتوێلەکانی خۆی وەئەستۆ بگرێت، بەڵام ناتوانێت هیچ کارمەندێک لای خۆی دامەزرێنێت.  دەزگاکە دەتوانێت پشتیوانی پڕۆژەی لێکۆڵینەوەکان بکات، بەڵام ناتوانێت لەسەر بنەمای ئیمکاناتی خۆی یارمەتی مادیان بکات. جەخت زۆرتر لە سەر کاری خۆبەشانەو یارمەتی وەرگرتنی خێرخوازانەی دەرەکی لەو چەشنەیە. ئەو کەسەی لە ئاڵمانیا پێملی سیستەمی باج دانە، دەتوانێت لە ئەگەری یارمەتی خێرخوازانە بە دەزگاکە لە هاسانکاری باج بەهرەمەند ئەبێت. واتە لەبەر ئەوەی بە پێی یاسا دەزگاکە بۆ سوودی گشتی پەسەندکراوە، مافی ئەوەی هەیە کە یارمەتییە گەیشتووەکان ببەلگێنێت. ژومارە حەسێبی بانکی و ئیبانی راگەیاندراو بۆ یارمەتی کردنی خێرخوازانە لە بانکی ئاڵمانی لە ماڵپەڕەکە قابیلی دەست پێڕاگەیشتنە

 

بەرپڕس و دەستەی ڕاوێژکاری خۆبەخش 

 .سەرۆکی دەزگاکە تا لە ژیاندا بێت بەرپرسایەتی لە ئەستۆ دەبێت. جێگری سەرۆک و دەستەی ڕاوێژکار بۆ ماوەی ٥ ساڵ دیاریکراوە و خۆبەخشانە کار دەکەن

لە ماوەی پێنج ساڵدا قۆناغی بنەڕەتی رێکخستنی دەزگای جەماڵ نەبەز زۆر یاسامەندانە بەڕێوە دەچێت، لەم ماوەدا بە ئیحتیمالی زۆر کاری ڕێکخستنەکەی زۆربەرفراوانتر دەبێت. تا هەر ڕادەیەک کەسانی بە بەهرە لەلایەن ئەم دەزگایەوە قسەیان لەگەڵ بکرێت و بە شێوەی دیاریکراو بیانهەوێت مولتەزەم بن باشترە

 

 ڕێکخستن

 

 ڕاوێژکاران

لەلایەن سەرۆکەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ بۆ دەستەی ڕاوێژکاری دیاری دەکرێت

مارکوس کویشلەر/ پارێزەرلە ستۆکهۆڵم (سەرۆکی هەڵدەبژێردراو  لەلایەن دەستەی ڕاوێژکارییەوە )

کاوە قورەیشی / ماستەری زانستی کۆمەڵایەتی، رۆژنامەوان، نیشتەجێی بەرلین


د سارا مینێلی، کارمەندی زانستی زانکۆی توێژینەوە لە شاری کیل


سەرۆکایەتی

سەرۆک هەتا لە ژیاندا بێت: دوکتۆر هانەلۆرە کوێشلەر، بەرلین



جێگری سەرۆک: جان گۆساو، ئەندازیاری ئابووری بۆ ماوەی ٥ ساڵ، بەرلین


ئەندامی بۆرد: سیروان ڕێناس ساڵحزادە، ما pol.sc، فیلادلفیا/ئەمریکا


پلاندانان و جێبەجێکردنی بۆنە تایبەتەکان لەلایەن دەستەی کارگێڕیەوە سپارد. شیلان کوردپوور، مامۆستا و ڕاهێنەری زمانەوانی، 


ئەنجومەنی تر و هاریکاری 

لەگەڵ فراوانبوونی کاروباری دەزگاکەدا، ھەروەھا پێکهاتەی ڕێکخستنیش زیاد دەکرێ و بڕیار لە لێپرسراوێتی دەدرێ وھەر زیادکردن و بەرفراونکردنێک لەم ماڵپەڕەدا ڕادەگەیەندرێ و دەخرێتە بەرچاو

کۆمیسیۆنی خەڵاتی جەمال نەبەز

ئيستا کە لە ساڵی یەکەمی دامەزراندنیدایە، لە ٥ ئەندام پێکهاتووە: حاجی ئاکمان، ڤەمان لینێڤا، سیروان کاوسی، فەخریە ئادسای و سیروان رێناس. ڕێناس کە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و دەستەی ڕاوێژکارییەوە ڕاسپێردرابوو گرووپەکە پيکبێنێت، سەرپەرشتی کۆمیسیۆنەکە دەکات. لێرە زانیاری زیاتر لەسەر خەڵاتی جەمال نەبەز و  کورتە ژیاننامەی ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە هەیە. 

 بەرفراوانی نێونەتەوەیی پێویستە

 دەزگای جەماڵ نەبەز نەک تەنیا ڕۆژهەڵات بەڵکوو ڕۆژئاواش وەک ماڵی خۆی دەبینێ. ناوبراو مرۆڤێکی گەڕیدە لە سەرانسەری جیهان بوو وێرای کۆمەڵێک پێوەندی بەرفراوان. بەم پێیە دەزگاکەشی خوازیاری پێوەندی و هاریکاری لە سەرەنسەری جیهانەو نەک تەنیا تاکەکانی دانیشتووی کوردستان و ئەو رێکخراوانەی لەوێن